له رۆژی قوربانیانی هاتووچۆ :
“رووداوهكانى هاتوچۆ له ههولێر بهرهو كهمبوونهوهیه”
964+
فەرهاد حەسەن
هاتوچۆى ههولێر له ساڵیادى رۆژی قوربانیانی هاتووچۆدا دووپاتى دهكاتهوه كه بهراورد به ساڵانى رابردوو رووداوهكانى هاتوچۆ بهرهو كهمبوونهوهیه و هۆكارهكانى دروستببونى رووداوهكانیش ئاشكرا دهكات.
ساڵانه رۆژى یەکشەممەی هەفتەی سێیەم لە مانگی تشرینى دووهم دەستنیشان کراوە وەک ساڵیادی رۆژی قوربانیانی هاتووچۆ.
هاتوچۆى ههولێر بڵاویكردووهتهوه، كه هەرێمی کوردستان بەدەست ئافاتی رووداوی نەخوازراوی هاتووچۆ ناڵاندویەتی ژمارەیەکی زۆری هاوڵاتیان بونەتە قوربانی و بههۆیهوه سامانی مرۆیی و سامانی دارایی خهڵك بەهەدەردەچێت .
پابەند نەبونی شوفێران بە یاساو رێنمایەكانی هاتووچۆ، هەڵەشەیی و خێرا لێخوڕین، لێخوڕین لەژێر کاریگەری مادە کحولیەکان، سەرقاڵی شوفێران لەکاتی لێخوڕیندا، بەتایبەتی بە بەكارهێنانی موبایل و بەکارهێنانی سوشیال میدیا لەکاتی شوفێری کردن کەمی هۆشیاری گهنجان و شوفێران بە بنەماکانی لێخوڕین، ئهو هۆكاره سهرهكیانهن كه هاتوچۆى ههولێر دهستنیشانى كردوو بۆ دروستبوونى رووداوهكانى هاتوچۆ.
ئاماژه بهوهشكراوه، بەڕێوە بەرایەتی هاتووچۆی هەولێر پلانی تایبەتی خۆی هەبوە بۆ کەمکردنەوەی رووداوەکانی هاتووچۆ کە خۆشبەختانە تێیدا سەرکەوتوو بووە ئەویش بە چاودێری کردنی بەردەوامی جوڵەی شەقامەکان لەلایەن ئەفسەران و کارمەندانەوە وە کۆنتڕۆڵکردنی رێگاکان بە کامێرەی چاودێری و سزادانی ئەو شوفێرانەی کە پابەندی یاساکانی هاتووچۆ نابن .
بڵاوکردنەوەی هۆشیاری و رۆشنبیری هاتووچۆ لە سەکۆکانی راگەیاندنەوە و ئەندازەی هاتووچۆی هەولێر رۆلی بەرچاوی هەبوە لە هێلکاری کردن و رێکخستنەوەی شەقامەکان. بۆیە دەتوانین بڵین ئەمساڵ جیاواز لە ساڵانی پێشوو روداوەکانی هاتووچۆ رێژەکەی تا ئاستێکی باش بەرەو کەمبونەوە چووە.
داواش لە شۆفێرانی شاری هەولێر كردووه، پابەندبن بە یاساو رێنمایەکانی هاتووچۆ بۆ ئەوەی دوور بن لە رووداوی هاتووچۆ .