سبەینێ کۆتا رۆژیەتى

لە دووەمین پێشەنگاى نێودەوڵەتى گەشتوگوزار چەند یاداشتێک واژۆکران

964+

وریا فەتاح

لە دووەمین خولى پێشانگاى نێودەوڵەتى گەشتووگوزار زیاتر لە 100 کۆمپانیاى ناوخۆیى و دەرەکى بەشدارن و ژمارەیەک گرێبەست و لێکتێگەیشتنیش واژۆکراون.

حەسەن رەحیم، بەرپرسى پێشانگاى نێودەوڵەتى سلێمانى بۆ 964:

جگە لە کۆمپانیا ناوخۆییەکان، ژمارەیەکى دیکەى کۆمپانیا لە عێراق و تورکیا و ئوردن و ئیمارات و سعودیە و قەتەر، بەشداریان کردووە

دواى ئەوەى لە دوێنێوە بە بەشدارى 110 کۆمپانیاى ناوخۆیى و بیانى دووەمین خولی پێشانگای نێودەوڵەتی گەشتوگوزار لە پێشەنگاى نێودەوڵەتى سلێمانى دەستیپێکرد، سبەینێ کۆتایى دێت.

حەسەن رەحیم وتیشى،” ئەمڕۆ کۆتا رۆژى بەشى ئۆف رۆد و کەمپینەکانە و سبەینێ بەشى کۆنپانیاکانیش کۆتایى دێت”.

سەرجەم ئەو کۆمپانیا و ناوەندە بازرگانیانەى بەشداریان لە پێشانگاکە کردووە، لە بوارى کەرتى گەشتوگوزار کاردەکەن.

“35 ئۆتۆمبێلى کەمپین و زیاتر لە 50 ئۆتۆمبێلى ئۆف رۆد لە پێشانگاکە نمایش کراون”، حەسەن رەحیم واى وت.

وەک روونى دەکاتەوە، ئەو جۆرە پێشانگایانە کاریگەرى زۆریان لەسەر پێشکەوتنى کەرتى گەشتوگوزارى هەرێم دەبێت، بەتایبەت لەو لێکتێگەیشتن و گرێبەستانەى لە نێوان کۆمپانیاکان واژۆ دەکرێن.

ئاشکراشى کرد، دوو یاداشتى لێکتێگەیشتن واژۆکراوە و و کۆمپانیاکانیش بەپێى تایبەتمەندى خۆیان لەگەڵ یەکترى لێکتێگەیشتن و گرێبەستیان واژۆ کردووە.

لە هەڵەبجە پێشەنگاى هونەرى ریسایکلین کرایەوە

لە هەڵەبجە پێشەنگاى هونەرى ریسایکلین کرایەوە