کورسی بەتاڵی هەیە

ئەگەر ناوت لە هیچ بەشێک نەگەڕاوەتەوە لە زانکۆلاین، سەردانی زانکۆی گەرمیان بکە

964+

ژێوار خدر

زانکۆی گەرمیان دەستیکردووە بە دابەشکردنی فۆڕمی راستەوخۆ بۆ چەند بەشێکی زانکۆکەی، بۆ ئەوەی دەرفەتی خوێندن بدات بەو خوێندکارانەی کە لە  زانکۆلاین ناویان نەگەڕاوەتەوە و لە هیچ بەشێک وەرنەگیراون.

د. یاسین ئاشوور، بەڕێوەبەری بەشی تۆماری زانکۆی گەرمیان بە 964ـی وت، ئێمە چەند کورسییەکی خوێندنی بەتاڵمان هەیە لە چەند بەشێکی جیاوازی زانکۆکەکەمان، لە رێگەی دابەشکردنی ئەم فۆڕمەوە خوێندکاران دەتوانن خۆیان تۆمار بکەن بۆ ئەو بەشانی بە گونجاوی دەزانن.

وتیشی، بەشمان هەیە خوێندکاری پێوستی بۆ نەهاتووە، بۆیە ئەم فۆرمە دابەش دەکەین و بەکۆی گشتی نزیکەی 910 کورسی بەتاڵمان هەیە، بۆ هەر سێ خوێندنی بەیانیان، ئێواران و خوێندنی پاڕاڵێڵ.

روونیشیکردەوە، خوێندکاران دەتوانن لە ئێستاوە بێن سەردانی زانکۆکەمان بکەن بۆ وەرگرتنی فۆرم بۆ هەر یەک لەم کۆلێژانە:

کۆلێژی پەروردە ( جوگرافیا و مێژوو)

کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەڕەت (ز. کوردی، ز. عەرەبی، پ. وەرزش، ز. کۆمەڵایەتییەکان)

کۆلێژی زمان و زانستە مرۆڤایەتییەکان (ز. عەرەبی، ز. کوردی، ز.ئینگلیزی، جوگرافیا، دەروونناسی، مێژوو)

کۆلێژی کۆمپیوتەر و تەکنەلۆژیای زانیاری (IT, Network)

ئاماژەی بەوەشدا، وەرگرتنی خوێندکار بەهەمان رێنماییەکانی وەرگرتنی ساڵی 2024 – 2025 دەبێت، وەرگرتنی فۆڕم لە کۆلێژەکان و بەڕێوەبەرایەتی گشتی تۆماری زانکۆ دابەش دەکرێت.

+964صورة من منصة (شبكة):
زانکۆی گەرمیان بینای زانکۆکەیان دەگوازنەوە

زانکۆی گەرمیان بینای زانکۆکەیان دەگوازنەوە