رووداوی هاتوچۆ لە گەرمیان
كرێكارێك پێش ئەوەی بگاتە كارەكەی گیانی لەدەست دا
964+
میلاد جەلال – گەرمیان
لەسەر رێگای كەلار – خانەقین هاوڵاتییەك بە رووداوی هاتوچۆ گیانی لەدەست دا، كە كرێكار بووە و هێشتا نەگەیشتبووە سەر كارەكەی.
سامان عەلی، وتەبێژی ھاتوچۆی گەرمیان ئەمڕۆ سێشەممە 5.11.2024 بە 964ى وت، “لەسەر رێگای کەلار – خانەقین لە نزیک گومرگی خانەقین، رووداوێکی ھاتوچۆ لە نێوان ماتۆڕێكی سێ تایە و بارھەڵگرێک روویداوە، بەهۆیەوە سەرنشینێکی ماتۆڕەكە گیانی لەدەستداوە”.
وتیشی، ئەو هاوڵاتییەی گیانی لەدەستداوە کرێکار بووە و بە مەبەستی کارکردن بەرەو خانەقین رۆیشتووە، تەمەنی 20 ساڵە و دانیشتوی ناحیەی رزگارییە لە قەزای کەلار.
سامان عەلی وردەکاری زیاتری خستەڕوو، “ماتۆڕێكی سێ تایە بە ئاراستەی قەزای خانەقین رۆیشتووە، دوای ئەوەی ویستوویەتی تێپەڕاندن بكات، کۆنتڕۆڵی لەدەستداوە و یەکێک لە سەرنشینەکانی كەوتووەتە خوارەوە و ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگری جۆری مارسیدس ئەکترۆز، كە بە ئاراستەی کەلار هاتووە، بەسەری كەوتووە و بەم هۆیەوە گیانی لەدەستداوە و دواتریش ماتۆڕەكە وەرگەڕاوە.
وتیشی، جگە لە شۆفێری ماتۆڕەكە دوو کەسی دیكەش لەسەر ماتۆڕەكە بوون، كە یەكێكیان گیانی لەدەستداوە.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا
سێ کەس بە رووداوی هاتوچۆ گیانیان لەدەست دا
رووداوی هاتوچۆ
لە چۆمان و چەمچەماڵ
لە دوو رووداوی هاتوچۆدا پێنج کەس برینداربوون
لە کەلار
لە دوو رووداوی هاتوچۆدا دووکەس گیانیان لەدەستداوە و 10 کەسیش بریندار بوون
لە رۆژهەڵاتی کوردستان
لە سێ رووداوی هاتوچۆدا هەشت کەس گیانیان لەدەستدا و 32ـی دیکەش برینداربوون
رووداوی هاتوچۆ لە كەركوک