جیاوازییەکە نزیکەی شەش ملیار دینارە
داهاتی ئەم هەفتەیەی سلێمانی و هەڵەبجە زیادی کردووە
964+
شۆڕش قادری
داهاتی نانەوتی ئه‌م هەفتەیهى سلێمانى و هەڵەبجە زیاتر لە 15 ملیار دینارە و بەراورد بە هەفتەی پێشوو، نزیکەی شەش ملیار دینار زیاتر بووە.
به‌پێی نوێترین داتای ماڵپەڕی شەفافییەت، داهاتی نانەوتیی سنووری سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان لە 26.10.2024 تا 1.11.2024 بڕی 15 ملیار و 245 ملیۆن و 120 هەزار و 948 دینار بووە.
بەپێی داتاکە، لەو داهاتە بڕی 14 ملیار و 135 ملیۆن و 447 هەزار و 200 دیناری بەشێوەی نەختینە و بڕی یەک ملیار و 109 ملیۆن و 673 هەزار و 748 دیناریشی چەکە.
ساڵى رابردوو به‌گشتى بڕى داهاتى كۆكراوه لە سلێمانی و هەڵەبجە بریتی بووه له یه‌ك ترلیۆن و 173 ملیار و 990 ملیۆن و 914 هه‌زار و 465 دینار.
داهاته كۆكراوه‌كه‌ى ماڵپەڕی شەفافیەت، بریتیه له داهاته نانه‌وتییه‌كانی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه و هه‌ردوو ئیداره‌ی راپه‌ڕین و گه‌رمیان، كه داهاته‌كانی هه‌ر شه‌ش گه‌نجینه‌كه‌ی پارێزگای سلێمانییه، پێكدێن له 28 وه‌زاره‌ت و ده‌سته له‌گه‌ڵ 109 به‌ڕێوه‌به‌راتی گشتی و 516 به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی، هه‌روه‌ها 781 فه‌رمانگه و چوار هۆبه‌ش له‌خۆ ده‌گرێت.