بارانبارین و شەپۆلی سەرما بەردەوام دەبێت
964+
توانا نەقی
کەشناسی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، کە کەشی ئاسمانی کوردستان بۆ ئەمڕۆ 1ی شوبات، هەوری باراناوی دەبێت و لە زۆربەی ناوچەکان لە تەواوی کاتەکان بارانی مامناوەند دەبارێت.
بەپێی پێشبینییەکانی دەزگای کەشناسی بێت، پلەکانی گەرما نزمتر دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارەکانی دوێنێ و بەفربارین لە ناوچە شاخاوییەکان و نیمچە شاخاوییەکان بەردەوام دەبێت.
خرایی باش لە نێوان 5 بۆ 15 کیلۆمەتر دەبێت لە کاتژمێرێکدا و پلەکانی گەرمای پێشبینیکراویش بەم شێوەیە دەبێت.
هەولێر، 10 پلە، سلێمانی 8 پلە، دهۆک 8 پلە، کەرکوک 13 پلە، هەڵەبجە 9 پلە، زاخۆ 8 پلە، سۆران 3 پلە و بەرزترین پلەی گەرماش گەرمیان دەبنێت بە 15 پلە.
ماوەی چەند رۆژێکە شەپۆلێکی بەفر و باران ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی گرتووەتەوە، پلەکانی گەرماش بە رێژەیەکی بەرچاو دابەزیوە و بەقسەی کەشناسی هەرێم بەفر و باران بەردەوام دەبێت.