ئەگەرنا موچەکانتان رادەگیرێت
واریسی شەهیدان لە هەڵەبجە پەلە بکەن و یو پی ئێن بکەن
964+
ژوولی عەدنان
هاوڵاتیان و واریسی شەهیدان لە هەڵەبجە پەلە بکەن و بڕۆن UPN بکەن بۆ ئەوەی مووچەکانتان رانەگیرێت.
بەڕێوەبەرایەتی راگەیاندن و پەیوەندییەکانی هەڵەبجە لە ئاگادارییەکدا دەڵێت، “داوا لە واریسی شەهیدان دەکەین بە زووترین کات UPN بکەن، ئەگەرنا حکومەتی فیدڕاڵی عێراق موچەکانیان رادەگرێت”.
بەپێی راگەیەنراوەکە، پێویستە هاوڵاتیانی و فەرمانبەرانی هەڵەبجە تا 10.11.2024 مامەڵەکانیان تەواو بکەن، بەپێچەوانەوە موچەکانیان رادەگیرێت.
راگەیاندن و پەیوەندییەکانی هەڵەبجە ناوی سیانی ئەو واریسانەی بڵاوکردووەتەوە کە پێویستە کارەکانیان بە زووترین کات رابپەڕێنن و سەردانی بنکەی سەرەکی تۆماری ناسنامەی دیجیتاڵی لە بانکی هەڵەبجە بکەن.
UPN یان ژمارەی کەسی بێهاوتا، ناسنامەیەکی دیجیتاڵییە کە لە ژمارەیەکی 13 خانەیی پێکدێت و دەرهێنانی ئەم ناسنامەیە پێویستی بە کارتی نیشتیمانی یان پاسپۆرتی عێراقی هەیە.
لیستی ناوی ئەو کەسانەی کە تا ئێستا لە هەڵەبجە UPN ـیان نەکردووە، لە خوارەوە:
1500 وارسی شههید له راپهڕین UPN یان دروست نهكردووه