دوای هێرشەکەی ئیسرائیل بۆسەر ئێران راگیرابوون

گەشتە ئاسمانییەکانی هەرێم و عێراق دەستپێدەکەنەوە

964+

شۆڕش قادری

وەزارەتی گواستنەوەی عێراق دەستپێکردنەوەی گەشتە ئاسمانییەکانی راگەیاند و بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی هەولێریش دەڵێت، لەگەڵ هێڵی عێراق ئەوانیش دەست بە گەشتە ئاسمانییەکانیان دەکەنەوە.

کەمێک لەمەوبەر وەزارەتی گواستنەوەی عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئاسمانی عێراق بەڕووی فڕۆکەدا ئاسایی بووەتەوە و سەرجەم گەشتە ئاسمانییەکانیان دەستپێکردووەتەوە.

لەوبارەیەشەوە ئەحمەد هۆشیار بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر بە 964ـی وت، دوای دەستپێکردنەوە گەشتە ئاسمانییەکانی عێراق ئەوانیش گەشتەکانیان دەستپێدەکەنەوە.

دوای هێرشەکەی شەوی رابردووی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران، سەرجەم گەشتە ئاسمانییەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان راگیران.

قەتەر گەشتەکانی بۆ عێراق و ئێران و لوبنان راگرت

قەتەر گەشتەکانی بۆ عێراق و ئێران و لوبنان راگرت

هێرشەكەی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران نرخی نەوتی بەرزكردەوە

هێرشەكەی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران نرخی نەوتی بەرزكردەوە