سبەی بچن

پەروەردەی کەلار بۆ قوتابخانەکان: وەرن بۆ پارەی فرۆشگاکانتان

964+

ژووری هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی کەلار ئەو پارەیە بەسەر قوتابخانەکاندا دابەشدەکات کە لەرێگەی کرێی فرۆشگای خوێندنگەکانەوە دەستیکەوتووە.

ئەمڕۆ سێشەممە 22.10.2024، بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی کەلار لە ئاگادارییەکدا بۆ لیژنەی فرۆشگای خوێندنگەکان، داوایانلێدەکات کە سبەی رۆژی چوارشەممە 23.10.2024، کاتژمێر 9:30 سەردانی هۆبەی فرۆشگاکان بکەن بەمەبەستی وەرگرتنی پارەی فرۆشگاکان بۆ ساڵی خوێندنی 2024 – 2025.

قوتابخانەکان 30 دانەن و دەبێت مۆر و فەرمانی لیژنەی فرۆشگایان بۆ ساڵی نوێ پێبێت کاتێک دەچن بۆ وەرگرتنی پارەکە، مەرجیشە پاکتاوی پارەی فرۆشگای ساڵی 2023 – 2024 کرابێت.

ناوی قوتابخانەکان:
1- ئامادەیی رێبەری ئێواران
2- ئامادەیی هەواسان
3- ئامادەیی بێدار
4- ئامادەیی چوارملان
5- ئامادەیی بەدرخانی ئێواران
6- ئامادەیی ئەحمەد موختار ئێواران
7- ئامادەیی گەرمیان
8- ئامادەیی ڕزگاری
9- ئامادەیی بەمۆ
10- ئامادەیی شەهید جلال بێکەس
11- ئامادەیی مامۆستایان
12- ئامادەیی ئیبراهیم ئەحمەد
13- ئامادەیی شێروانە
14- ئامادەیی هاوکاری
15- ئامادەیی کوردستانی نوێ
16- قوتابخانەی دەستور
17- قوتابخانەی ئاسۆ
18- قوتابخانەی قانع
19- قوتابخانەی شێخ حسێن
20- قوتابخانەی هۆشیار
21- قوتابخانەی شەهیدانی کوڵەجۆ
22- قوتابخانەی کۆمار
23- قوتابخانەی شەهید هاپۆ
24- قوتابخانەی سوجادی
25- قوتابخانەی گردەگۆزینە
26- قوتابخانەی زێوەر
27- قوتابخانەی ماد
28- قوتابخانەی حەپسەخانی نەقیب
29- قوتابخانەی کەلاری نوێ
30- قوتابخانەی وڵات

پێداویستی خوێندن بۆ سێ دایەنگەی گەرمیان دابیندەکرێت

پێداویستی خوێندن بۆ سێ دایەنگەی گەرمیان دابیندەکرێت