خانووی زێدەڕۆیان دروستکردووە
پۆلیس: لە پێنجوێن 12 هاوڵاتیمان دەستگیرکرد
964+
ئەحمەد مستەفا
پۆلیسی دارستان و ژینگە لە سنوورى پێنجوێن، لە دوو ناوچەی جیاواز 12 هاوڵاتییان بە تۆمەتى دروستکردنی خانووی زێدەڕۆى دەستگیرکرد.
کاتێک سەرقاڵی دروستکردنی بوون، مەفرەزە چووە بۆیان.
لە راگەیەندراوێکدا پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی ئەمڕۆ سێشەممە 22.10.2024 بڵاویکردەوە، لە سنووری گوندەکانى، ملەکەوە، دەشتى برایماوا، لە دوو چالاکى جیاوازدا 12 هاوڵاتى بە تۆمەتی زێدەڕۆی لە لایەن مەفرەزەیەكی بەشی پۆلیسی دارستانی پێنجوێنەوە دەستگیرکراون.
پۆلیس دەڵێت، ئەو هاوڵاتییانە هەستاوون بە دروستکردنی خانوو لەسەر زەوی گشتی، لە بارەی چارەنووسیانەوە ئاماژەی بەوەکردووە، پەڕوای لێکۆڵینەوە رێکخراوە و رادەستی دادوەری لێکۆڵینەوە کراوە بۆ وەرگرتنی رێکاری یاسایی.
لە هەرێمی کوردستان بە یاسای ژمارە سێی ساڵی 2018، رێکاری یاسایی لەبەرانبەر هەرکەسێک دەگیرێتەبەر کە دەستدرێژی دەکاتە سەر موڵکی گشتی و پاش ساغبوونەوە بەپێ بژاردن یان سزادانی زیندانی کردن تاوانبار سزا دەدرێ.