لە کەرکوک

پێنج ماتۆڕسکیلی دزیوە و دەرکەوت بازرگانی ماددەی هۆشبەرە

964+

کاروان ساڵحی-کەرکوک

لە گەڕەکی پەنجا عەلی شاری کەرکوک بازرگانێکی ماددەی هۆشبەر دوای رووبەڕوبوونەوەی لەگەڵ پۆلیس دەستگیرکرا.

ماوەی چەند رۆژێکە لە چەند گەڕەکێکی کەرکوک دیاردەی دزینی ماتۆڕسکێل پەیدا بووە ، ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە 19.10.2024 دزەکە لە کاتی دزینی ماتۆرێکی سێ تایە دەستگیرکرا و دواتر دەرکەوت بازرگانی ماددەی هۆشبەرە.

سەرچاوەیەک لە نەهێشتنی تاوانی بنکەی پۆلیسی ئازادی بە 964ـی وت، “دوای چاودێریکردنی ئەو دزە، ئێوارەی ئەمڕۆ لە گەڕەکی پەنجاعەلی کەوتە بۆسەی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانەوە، بەڵام رووبەڕووی هێزەکەمان بووە و پاشان توانرا دەستگیر بکرێت”.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە لێکۆڵینەوەکاندا دەرکەوتووە بازرگانی ماددەی هۆشبەرە و تەمەنی 32 ساڵە، تائێستاش  زیاتر لە پێنج ماتۆڕسکیلی دزیوە.

پێداچوونەوە: شۆڕش قادری

چوار بازرگانی ماددەی هۆشبەر لە کەرکوک دەستگیرکران

چوار بازرگانی ماددەی هۆشبەر لە کەرکوک دەستگیرکران

دزێک لە ماوەی سێ کاتژمێردا 21 ماڵی کۆڵانێکی کەرکوکی بڕی...

دزێک لە ماوەی سێ کاتژمێردا 21 ماڵی کۆڵانێکی کەرکوکی بڕیوە