"کڕیاری تایبەتی هەیە"

نرخی مەیمۆنێک هەتا 600 دۆلار دەڕوات

964+

شۆڕش هەرکی – هەولێر

بەقسەی فرۆشیارێکی مەیمون بێت بەخێوکردنی مەیمون تا رادەیەک رەواجی پەیدا کردووە و نرخی مەیمۆنێکیش هەتا 600 دۆلار دەڕوات.

سەفین کوردە، فرۆشیارێکی مەیمونە بە 964ی وت،” ئەگەر خەڵک گیرفانی گەرم بێت بازاڕەکەش گەرم دەبێت و مەیمونیش کڕیاری تایبەت بەخۆی هەیە، هەموو خەڵکێک مەیمون دەکڕێت، هاوڵاتی وەک چێژێک و خۆشەویستی رایدەگرێت ئەگەر نا هیچ سوودێکی نییە”.

ئەو باسی هەندێک لە تایبەتمەندییەکانی دەکات و دەڵێت،”بەزۆری بەدوات دەکەوێت و زۆر حەزی لەخواردنی میوەیە و هەمووشتێک دەخوات بەگشتی، تەمەنیشیان تاوەکو شەش بۆ حەفت ساڵ دەڕوات”.

پێداچوونەوە: هاوبەش

گەنجێک دارستانێکی بچووک لە ناوچەکەی دروست دەکات

گەنجێک دارستانێکی بچووک لە ناوچەکەی دروست دەکات