لە شەش مانگدا

نزیکەی 862 هەزار کەس لە سنوورەکانی باشماخ و سەیرانبەند هاتوچۆیان کردووە

964+

شۆڕش قادری

لە ماوەی شەش مانگدا، نزیکەی 862 هەزار کەس لە سنوورەکانی باشماخ و سەیرانبەند هاتوچۆیان کردووە.

فەرامەرز ئومیدی چاودێری گومرگی پارێزگای سنە بە ئاژانسی هەواڵی ئیرنای راگەیاندووە، “لە 21.3.2024 تا 21.9.2024، لە دەروازەى باشماخ و مەرزى سەیرانبەنەوە 861 هەزار و 938 گەشتیار  هاتوچۆیان کردووە و رێژەکە بەروارد بە ساڵی رابردوو لەو کاتەدا 24% زیادی کردووە”.

ئاماژەی بەوەشکردووە، لەو ژمارەیە 429 هەزار و 419 گەشتیار هاتوونەتە هەرێمی کوردستان و 432 هەزار و 519 کەسیش لە هەرێمی کوردستانەوە چوونەتە شارەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران.

چاودێری گومرگی سنە راشیگەیاندووە، هەر لەو شەش مانگەدا 183 هەزار و 296 بارهەڵگر و 24 هەزار و 530 ئۆتۆمبێلی تایبەت لە دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخەوە هاتوچۆیان کردووە.

هەر دوو مەرزی باشماخ و سەیرانبەند دەکەونە سنووری قەزای پێنجوێن لە پارێزگای سلێمانی کە دەروازی نێودەوڵەتی باشماخ لە نێوان پێنجوێن و شاری مەریوان دایە و سەیرانبەندیش پێنجوێن و شاری بانەی رۆژهەڵاتی کوردستان بە یەکەوە دەبەستێتەوە.

کێشەی نێوان شۆفێرانی باشماخ و سەیرانبەن چارەسەر کرا

کێشەی نێوان شۆفێرانی باشماخ و سەیرانبەن چارەسەر کرا

زیاتر لە ملیۆنێک و 500 هەزار تۆن کاڵا لە باشماخەوە ئاڵوگ...

زیاتر لە ملیۆنێک و 500 هەزار تۆن کاڵا لە باشماخەوە ئاڵوگۆڕ کراوە