لقی هه‌ولێرى كۆمیسۆن بۆ 964 :
بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن له كاتى خۆیدا كۆتایی پێدێت و درێژناكرێته‌وه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
بڕیاره بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان له‌كاتى دیاریكراوی خۆیدا كۆتایی پێبێت و كۆمیسیۆنیش ده‌ڵێت، هیچ ئه‌گه‌رێك نییه بۆ درێژكردنه‌وه‌ى ماوه‌كه‌ى.
له رۆژى 25.9.2024 بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن بۆ په‌رله‌مانى كوردستان ده‌ستیپێكرد و هه‌روه‌ك كۆمیسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنیش بڕیاریدا بوو له سبه‌ینێ سێشه‌ممه رۆژى 15.10.2024 كاتژمێر 12ی شەو كۆتایی پێدێت.
مه‌ڕوان محه‌مه‌د، به‌رپرسی لقی هه‌ولێرى كۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق بۆ 964 دووپاتیكرده‌وه كه كاتژمێر 12:00ـى شه‌وى 15ـى ئه‌م مانگه بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن كۆتایی پێدێت.
وتیشی “تا ئێستا هیچ ئه‌گه‌ر و بڕیارێك نییه ماوه‌ى بانگه‌شه درێژ بكاته‌وه، بۆیه له‌كاتى دیاریكراوى خۆیدا كۆتایی پێدێت”.
رۆژی 20ی ئەم مانگە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان بەڕێوەدەچێت، دوو رۆژ پێش ئەو وادەیەش، پرۆسەی دەنگدانی تایبەت ئەنجام دەدرێت.