دیمەنی قەزای کەلار ناوەندی ئیدارەی گەرمیان. وێنە. 964
سبەینێ لە گەرمیان بۆ وەرگرتنی زەوی
تیروپشک بۆ ناوی زیندانیانی سیاسی ناوچە جێناکۆکەکان دەکرێت
964+
توانا نەقی
شارەوانیەکانی گەرمیان ئاگاداری سەرجەم زیندانیە سیاسییەکانی ناوچە جێناکۆکەکانی هەرێم دەکات کە سبەینێ لە کەلار تیروپشک بۆ ناوەکانیان دەکرێت بۆ وەرگرتنی زەوی.
ئەمڕۆ دووشەممە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانیەکانی گەرمیان بڵاویکردەوە، ئەو زیندانیە سیاسییانەی ناویان بۆ وەرگرتنی زەوی گەڕاوەتەوە سبەینێ سێشەممە 15.10.2024، تیروپشک بۆ ناوەکانیان دەکرێت.
دەشڵێت، سبەینێ کاتژمێر 10:00ـی سەرلە بەیانی لە هۆڵی رۆشنبیری کەلار تیروپشکەکە ئەنجام دەدرێت و بە سەرپەرشتی سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان و شارەوانیەکانی گەرمیان.