دوای چەند رۆژێک

نرخی نەوت رووی لە دابەزینە

964+

شۆڕش قادری

دواى بەرزبوونەوەکانى هەفتەى رابردوو،  نرخی نەوت چەند رۆژێکە رووی لە دابەزین کردووە.

ئەمڕۆ سێشەممە 8.10.2024 نرخى هەر بەرمیلێک  نەوتى برێنت دابەزى بۆ 79.37 دۆلار، هاوكات به‌رمیلێك نرخی نه‌وتی خاوی رۆژئاوای تێكساسی ئه‌مریكا دابەزى بۆ 75.59 دۆلار.

هەفتەى رابردوو نرخى نەوت بە شێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە، نرخی نەوتی برێنت بە رێژەى زیاتر لە 8% و تێکساس بە رێژەى زیاتر لە 9%، بەرزبوونەوە.

گرژیی و ئاڵۆزییەکانى ناوچەکە لە لوبنان و یەمەن و هێرشى مووشەکيى ئێران بۆ سەر ئیسرائیل و ئەگەری هێرشی تەلئەبیب بۆ بە ئامانجگرتنی ژێرخانی ئابووری و دامەزراوە نەوتییەکانی تاران، دۆخێکى ناجێگیریان لە ناوچەکە دروستکردووە و هۆکارن لەسەر بەرزی و نزميی نرخی نەوت.

گرژییەکانى لوبنان نرخى نەوتیان لە 80 دۆلار نزیک کردەوە

گرژییەکانى لوبنان نرخى نەوتیان لە 80 دۆلار نزیک کردەوە

نرخى نەوت دابەزى

نرخى نەوت دابەزى