"نه‌وتى حكومه‌ت گرانتر ده‌كه‌وێت"
له راپه‌ڕین خه‌ڵك روویان له كڕینى نه‌وتى بازاڕ كردووه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له سنوروى ئیداره‌ى راپه‌ڕین، به‌شێكى هاوڵاتیان كڕینى نه‌وت له حكومه‌ت ره‌تده‌كه‌نه‌وه و روویان له كڕینى نه‌وت له نهوتفرۆشهكانی بازاڕ كردووه، یه‌كێك له‌و نهوتفرۆشانهش ده‌ڵێت، نه‌وته‌كه‌ى ئه‌وان هه‌رزانتر و زیاتر و كوالێتیشی باشتره.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیى نه‌وت و كانزاكانى راپه‌ڕین ماوه‌یه‌كه ده‌ستى به دابه‌شكردنى نه‌وت كردووه، به‌پێی ئه‌و پێوه‌ر و پێوانه‌یه‌ى كه نه‌وتى پێ دابه‌ش ده‌كات، بۆ هه‌ر خێزانێك له رێگه‌ى فۆڕمی بایعییه‌وه بهرمێلێك نه‌وت كه 180 تا 190 لیترى تێدایه، به بڕى 104 هه‌زار دینار ده‌داته هاوڵاتیان.
زانا شۆڕى، نهوتفرۆشێكی سنوورى ئه‌م ئیداره‌یه و زیاتر له پشده‌ر نه‌وته‌كه‌ى ساغ ده‌كاته‌وه، به 964ـى وت، خه‌ڵكی به شێوه‌یه‌كی فراوان روویان له كڕینى نه‌وت كردووه و رۆژانه لانیكه‌م 80 به‌رمیل له قه‌ڵادزێ، رانیه و چوارقوڕنه ده‌فرۆشێت.
وتیشی “هاوڵاتى كڕینى نه‌وتى حكومه‌تى به گران له‌سه‌ر ده‌وه‌ستێت، بۆیه روویان له كڕینى نه‌وتى ئێمه كردووه”.
روونیكرده‌وه، هه‌ر هاوڵاتییه‌ك به‌رمیلێك نه‌وت به 104 هه‌زار دینار ده‌كرێت، جگه له كرێى گواستنه‌وه كه 10 هه‌زار دینار و بایی 20 هه‌زار دیناریش له به‌رمیلێك نه‌وتى كه‌متر پێده‌درێت، ئه‌وانه‌شی به‌رمیلیان نییه نرخى به‌رمیلێك له 15 هه‌زار دینار تا 50 هه‌زار دیناره، به‌ڵام به‌رمیلێك نه‌وتى ئه‌وان 220 لیتره و گواستنه‌وه‌ش له‌سه‌ر خۆیانه و له‌رووى كوالێتیشهوه دڵنیایی ده‌ده‌ن به هاوڵاتیان.
ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، ساڵى پار نزیكه‌ى چوار هه‌زار كارتى نه‌وتى حكومه‌تى لابووه كه نه‌وت بۆ خه‌ڵك وه‌ربگرێت و بهكرێش بۆیان بگوازێته‌وه، به‌ڵام ده‌ڵێت، ئه‌مساڵ تا ئێستا ته‌نیا 47 كارتى له‌لایه‌ن هاوڵاتیانه‌وه پێدراوه نه‌وته‌كه‌یان بۆ وه‌ربگرێت و بۆشیان بگوازێته‌وه.
به‌قسه‌ى ئه‌م نه‌وتفرۆشه، له سنوورى ئیداره‌ى راپه‌ڕین زیاتر له 20 نه‌وتفرۆش هه‌ن، كه به‌تانكه‌ر نه‌وت به هاوڵاتیان ده‌فرۆشن.