لە گەڕەکێکی هەولێر

ئاگر ماڵێکی سووتاند

+964

توانا نەقی

لە ماڵێکی سێ نهۆمی گەڕەکی ئازادی هەولێر دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ ئاگر کەوتەوە  و دوو ژووری بەتەواوی سووتاند.

کەمێک پێش ئێستا بەرگری شارستانی هەولێر بڵاویکردەوە، ئاگرەکە کاتژمێر 2:40 خولەکی دوای نیوەڕۆ کەوتووەتەوە و لە ماڵێک بووە لە گەڕەکی ئازادی شاری هەولێر.

دەشڵێت، تیمەکانی بەرگری شارستانی بە خێرایی چوونەتە شوێنی رووداوەکەوە و ئاگرەکەیان کۆنترۆڵکردووە.

شاخەوان سەعید، وتەبێژى بەرگرى شارستانى هەولێر بە 964ـى وت: دوو ژووری یەکێک لە نهۆمەکان سووتاوە و جگە لە زیانی ماددی زیانی گیانی نەبووە.