کەش و هەوا

ئەمڕۆ و سبەینێش پلەکانی گەرما بەرزتر دەبنەوە

+964

توانا نەقی

وادیارە بە ئاسانی جەو نیازی نییە فێنک بکات و ئەمڕۆ هاوشێوەی دوێنێیە بۆ گەرما و سبەینێش پلەکانی گەرما بەرزتر دەبنەوە ئەمە بەپێی پێشبینی کەشناسی.

بەشی پێشبینی کەش و هەوا لە وەزارەتی گواستنەوەی هەرێم بڵاویکردەوە، ئاسمان ساماڵە بەڵام لە ناوچە شاخاویەکان نیمچە هەورە و پلەکانی گەرماش هەر لە بەرزیدا ماوەتەوە و سبەینێش دوو پلەیەک بەرزتر دەبێتەوە.

گەرمیان هەر گەرما بەتینەکەی ماوە و 45 پلەیە و حاجی ئۆمەرانیش وەک فێنکترین ناوچە نایەتە خوار 30 پلە.

ئەمڕۆ دوو شەممە 9.9.2024
کەش/ ئاسمان ساماڵ دەبێت, لەناوچە شاخاوییەکان نیمچە هەور دەبێت.
پلەکانی گەرما / نزیک دەبێتەوە لە تۆمارەکانی دوێنێ.
خێراى با / لە سەر خۆ – مام ناوەند دەبێت (10 – 20 ) کم/ک.
ئاراستەی با / گۆڕاو دەبێت .
مەوداى بینین / لە نێوان ( 8 – 10 ) کم دەبێت.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 43 پلەى سیلیزى
سلێمانی :41 پلەى سیلیزى
دهۆک : 41 پلەى سیلیزى
کەرکوک : 44 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 42 پلەى سیلیزى
زاخۆ : 41 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران : 32 پلەى سیلیزى
سۆران : 39 پلەى سیلیزى
گەرمیان : 45 پلەى سیلیزى