ژینگەدۆستێک وادەڵێت
“ئاژەڵە کێوییەکانی گەرمیان بەرەو لەناوچوون دەچن”
+964
میلاد جەلال – گەرمیان
ژینگەدۆستێک دەڵێت، ئاژەڵە کێوییەکان لە سنووری گەرمیان تووشی کۆچکردن یان کەمبوونەوە بوونە، ئەمەش مەترسییە بۆسەر ژینگەی ئاژەڵی کێوی لە سنوورەکەدا.
نەجیب عومەر، فۆتۆگرافەری ژینگەیی و ئەندامی گرووپی کێودۆستان بە 964ى وت، “سووتانی دارستانەکان و تەڵبەندکردنی سنووری ئێران و راوکردن، ھۆکاری کۆچکردن و کەمبوونەوەی ئاژەڵە کێویەکانن لە سنووری گەرمیاندا”.
“بەھۆی کارەکەمانەوە زۆر دەڕۆینە ناو سروشت، ئاسکی گەرمیانی یەکێکە لەو ئاژەڵە کێوییانەی، کە تەنیا لە سنووری گەرمیان دەبینرێن، بەڵام دەبینین رۆژانە لەلایەن کەسانێکەوە دەکوژرێن و قڕ دەکرێن” ،نەجیب عومەر وای وت.
ئەو فۆتۆگرافەرە ژینگەییە، داوا لە حکومەت دەکات کار بکەن بۆ پاراستنی ئاژەڵە کێوییەکان و ناوچەی پارێزراویان بۆ دروست بکرێت، تا خەڵک بڕۆن لە نزیكەوە بیانبینن.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا