لە رۆژی یەکشەممەوە

ئاگادارییەک بۆ کەسوکاری شەهیدان: بایۆمەتری بکەن تا موچەکانتان رانەگیراوە

964+

ژووری هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتی شەهیدان و ئەنفالکراوانی هەولێر کەسوکاری شەهیدان ئاگادار دەکاتەوە کە لە رۆژی یەکشەممەوە سەردانیان بکەن بەمەبەستی ئەنجامدانی بایۆمەتری، ئەگەرنا “موچەکانیان رادەگیرێت”.

ئەمڕۆ هەینی 9.8.2024، بەڕێوەبەرایەتی شەهیدان و ئەنفالکراوانی هەولێر رایگەیاند، ئاگاداری بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان و ئەنفالکراوانی سنوری هەولێر دەکەنەوە، ئەوانەی وارسی شەهیدن و بایۆمەتریان نەکردووە، یاخود کۆدی بایۆمەتریان نەهێناوە، پێویستە لە رۆژی یەکشەممە و رۆژانی دواتر، سەردان بکەن.

پێویستە هەر وارسێک ناسنامەی شەهیدان و کارتی نیشتیمانی پێبێت.

‎”ئەم پرۆسەیە بۆ ماوەی 60 رۆژ بەردەوامدەبێت، بەپێچەوانەوە ئەو وارسانەی بایۆمەتریان ئەنجام نەداوە موچەکانیان رادەگیرێت”، بەڕێوەبەرایەتی شەهیدان و ئەنفالکراوانی هەولێر وا دەڵێت.

ئەو خانەنشینانەی بایۆمەترییان نییە هەفتەیەک مۆڵەتیان ...

ئەو خانەنشینانەی بایۆمەترییان نییە هەفتەیەک مۆڵەتیان پێدراوە و بەڵێندەرانی سلێمانیش کێشەیان هەیە