"دەنگۆی وەستانی کارکردن راست نییە"

پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ کارکردن تیایدا بەردەوامە

964+

عەزیز گۆپتەپەیی – گۆپتەپە

پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ هیچ گرفتێک نەهاتووەتە پێشی و کارکردن تیایدا بەردەوامە،

دەنگۆیەک بڵاوبوەوە لەسەر وەستانی کارکردن لە پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ دوای بەدواداچونێکی ورد دەربارەی ئەوبابەتە 964 دەستی گەیشت بەچەند زانیارەیەکی تایبەت.

کۆمپانیای هابیکا کە کۆمپانیای جێبەجێکاری پرۆژەکەیە راگەیندراوێکیدا کە دەست 964 کەوتووە دەڵێت، سەرەتای دەستپێکی هەموو پڕۆژەیەک پێویستە کۆمپانیای جێبەجێکار ئۆفیسی خۆی لەشوێنەکە جێگیربکات بۆ ئەوەی هیچ گرفتێک نەیەتە پێش بۆیە لە ئێستادا سەرقاڵی دروستکردنی ئۆفیسین لە ناحیەی ئاخجەلەر.

وتیشی بەشێک لەهاوڵاتیان بینی بویان ئامێرەکان ئەوشوێنەیان چۆڵکردوە وایان زانیوە پڕۆژەکە راگیراوە بەڵام پڕۆژەکە رانەگیراوە و بەمزوانە دەست پێدەکات تەواوی پڕۆژەکە کە ماوەی دوو ساڵ دەخایەنێت وابڕیارە بە 730 رۆژ پڕۆژەکە تەواوبکرێت بەڵام لەهەوڵداین ماوەکە کورتتر بکەینەوە و ئەوشوێنەی پڕۆژەکەشی لێ دروستدەکرێت دوو شوێنی مەبەستی بۆدیاریکراوە لە گۆپتەپە کامیان گونجاوتر بوو لەوێدا پڕۆژەکە دەست پێدەکەن.

ڕاشی گەیاند کارکردن لەپڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە چەمچەماڵ بەپێی پلانی تایبەتی کۆمپانیای هابیکا و دام و دەزگا پەیوەندی دارەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەردەوامە و هەنگاو بەهەنگاو دەڕواتە پێشەوە،هەموو ئەو هەواڵانە رەتدەکەنەوە کەباس لە وەستانی پرۆژەکە دەکات.

سەبارەت بە زەوی ئەوجوتیارانەی کە پڕۆژەکەی لەسەر جێبەجێ دەکرێت کۆمپانیاکە دەڵێت، مافی هیچ کەسێک نافەوتێت و حکومەت بڕیاری داوە قەرەبویان بکاتەوە.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

گۆپتەپە؛ گەشتیاران بۆ مەلەکردن دەچنە سەر زێی بچووک

گۆپتەپە؛ گەشتیاران بۆ مەلەکردن دەچنە سەر زێی بچووک