هۆکار چییە؟
نرخی نەوت لە سەرووی 85 دۆلارە بەڵام دابەزیوە
964+
وریا فەتاح
لەگەڵ کردنەوەى بازاڕى نەوت، نرخى نەوت جارێکی دیکە دابەزیوە بۆ 85 دۆلار، دوای ئەوەی دوێنێ چوارشەممە نزیک بووەوە لە 86 دۆلار، هەرچەندە ماوەى هەفتەیەکە نرخەکەى لە ئاستێکى بەرزدا گۆڕانکارى کەم بەسەریدا روودەدات.
به پێی داتاکانی بۆرسه‌ی جیهانی وزه، بۆ ئەمڕۆ پێنجشەممە، نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی برێنت، بە 85 دۆلار و 7 سەنت مامەڵەى پێوە دەکرێت و بەرێژەی 0.18% دابەزیوە لە چاو دوێنێدا.
نرخی نه‌وتی خاوی رۆژئاوای ته‌كساسی ئه‌مریكا بە 80 دۆلار و 69 سەنتە و ئەمیشیان بە رێژەی 0.21% لەچاو دوێنێدا نزمبوونەوەی بەخۆوە بینیوە.
چەند رۆژێکە نرخى نەوت لە دەوروبەرى 85 دۆلار دەخولێتەوە و گۆڕانکارى گەورە تێیدا رووى نەداوە.
بەرزبوونەوە و دابەزینی نرخی نەوت بۆ ئەم ماوەیە، بۆ بڕیارێکی رێکخراوی ئۆپێک پڵەس دەگەڕێتەوە، کە رۆژی دووی ئەم مانگە بڕیاریان دا بەرهەمهێنانی نەوت بە بڕی سێ ملیۆن و 660 هەزار بەرمیلی رۆژانە تا کۆتایی ئەمساڵ کەم بکەنەوە.
زۆر هۆکارهەن بۆ گۆڕانکارى لە نرخى نەوت، بەتایبەت شەڕى غەزە و ئۆکرانیا و کردە چەکدارییەکانى ناوچەکە.
پێشتریش عه‌بدولعه‌زیز بن سه‌لمان، وه‌زیری وزه‌ی سعودیه رایگه‌یاندبوو، هاوپه‌یمانیی ئۆپێك+ ده‌توانێت زیادبوونی به‌رهه‌مهێنان رابگرێت یان هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه، ئه‌گه‌ر بۆی ده‌ركه‌وت بازاڕه‌كه به‌هێز نییه.