دووەم حاڵەتە
حاڵەتێکى دیکەى تاى خوێنبەربوون لە سلێمانى تۆمارکرا
964+
دیلان محەمەد جەزا- سلێمانى
وەزارەتى تەندروستى هەرێم، تۆمارکردنى حاڵەتێکى دیکەى تاى خوێنبەربوون لە سلێمانى پشتڕاست دەکاتەوە.
دکتۆر سەرکار سورچی، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی بە 964ـى وت،”حاڵەتێکی دیکەی تای خوێنبەربون لە شاری سلێمانی تۆمارکراوە و ئێستا لە ژێر چارەسەری پزیشکیدا”.
باسی لەوەشکرد، توشبوو پیشەی ئاژەڵدارییە و تەمەنی 33 ساڵە.
لە هەرێمی کوردستاندا ئەمساڵ چوار حاڵەتی تای خوێنبەربون هەبووە و یەکێکیان گیانى لەدەستداوە.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح