ساختەچییەک لە هەولێر دەستگیرکرا
964+
توانا نەقی – هەولێر
پۆلیسی هەولێر کەسێکیان بە بڕێکی زۆر پارەی ساختەوە کە هەم دۆلار و هەم دیناری عێراقی پێبووه، دەستگیرکرد.
هۆگر عەزیز، وتەبێژی پۆلیسی هەولێر لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنوسیدا رایگەیاند، کەسێکیان دەستگیرکردووە لەناو بازاڕی هەولێر، بە پارەی ساختە لە جۆری دۆلار و دیناری عێراقی کە بڕەکەی نۆ هەزار و 800 دۆلار بووە و لەوەش ملیۆنێک و 850 هەزاری دیناری عێراقی بووە.
وتیشی، ئەوکەسە بە رەگەز عەرەبە و خەڵکی سوریایە، لە پارێزگای ناسڕیە دەژی و لە تاقیگەی ددان کاردەکات و پارەکەشی هەرلەوێوە هێناوەتە هەولێر.
کەسەکە ویستویەتی لەناو بازاڕی شاری هەولێر ئامێری مۆبایل بەو پارەیە بکڕێت و بیباتەوە لە پارێزگای ناسڕیە ساغی بکاتەوە، لەوکاتەدا دەستگیرکراوە و ئێستا بەپێی مادەی 285ی لە یاسای سزدانی عێراقی بەندکراوە.
وتەبێژی پۆلیسی هەولێر ئاماژەی بەوەکرد، دوای بەرزبونەوەی نرخی دۆلار بەرامبەر دینار، هێزەکانیان بە بەردەوامی چاودێری بازاڕەکانی ئاڵوگۆڕی دراو دەکەن، بە مەبەستی ئاگاداربوون لە ساغکردنەوەی پارەی ساختە لە بازاڕەکەدا.