چوار هێکتار دارستان سووتاوە
دوای دوو شەو ئاگرەکەی دارستانی کرماشان کۆنتڕۆڵ کرا
964+
سۆما حەکیم زادە
ئهو ئاگرهی درەنگانی شەوی سێشەممە لە دارستانەکانی زاگرۆس لە بەشی بیونیج سەر بە دەڤەری داڵاهۆی کرماشان كهوتهوه، شهوی رابردوو كۆنتڕۆڵ كرا.
ئاگرەكه دوو رۆژی خایاند و چوار هێکتار زەوی سووتا، ژینگەدۆستانی ئەم ناوچەیە و رێکخراوی سروەی سەوزی داڵاهۆ ئاگادار کرانەوە و هەرزوو بەدەم ئاگرەکەوە چوون، بەڵام به دوو رۆژ و دوو شهو ئینجا درهنگانی شهوی رابردوو كۆنتڕۆڵ كرا.
سورێنی کوردستان، کە هاوڵاتی مەریوانییە و ژینگەپارێزە بە 964ی وت، ئاگرەکە بۆ ماوەی دوو شەو بەردەوامی هەبوو، ژینگە پارێزان و خەڵکی دەڤەرەکە خۆبەخشانە و گیان لەسەردەست و بەبێ هیچ کەلوپەلێکی ستاندارد توانیان ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکەن.
دەشڵێت، “بەداخەوە دارێکی زۆر لەو دارستانەدا ههبوون و سەوز و جوان بوون، كه داری بەڕوو و شەهێن و دار قەزوان بوون، بەڵام رێژەیەکی زۆری سووتان” .
سورێنی کوردستان دەڵێت، “ئەوە حاڵی ئێمەیە لە هەموو هاوینێکدا، ژینگەدۆستان و خەڵکی خۆبەخش هەڵدەستن بە کۆنتڕۆڵکردنی ئەو ئاگرانەی کە لە نەوچە کوردستانییەکاندا ههڵدهگیرسێن”.