نرخی ئه‌مپێر دیاریكرا
له مانگی حوزه‌یران كاره‌بای كه‌ركوك چۆن ده‌بێت؟
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
لیژنه‌ی مۆلیده ئه‌هلییه‌كانی كه‌ركوك نرخی یه‌ك ئه‌مپێر کارەبای مۆلیده‌ی بۆ مانگی حوزه‌یران دیاریی كرد، قایمقامی كه‌ركوكیش ده‌ڵێت، 24 کاتژمێر کارەبا لە کەرکوک دابین دەکرێت.
فەلاج یایچی، قایمقامی قه‌زای ناوه‌ندی كه‌ركوك بە 964 ی راگه‌یاند، “لیژنەی مۆلیدە ئەهلییەکانی پارێزگای کەرکوک نرخی یەک ئەمپێری بۆ مۆلیدە ئەهلییەکان لە نێوان سێ هەزار و 500 بۆ شەش هەزار دینار دیاریی کرد”.
جەختیشی لەوە کردووەتەوە، كاره‌بای 24 كاتژمێری بۆ هاوڵاتیانی كه‌ركوك دابین ده‌كه‌ن و دابینکردنی کارەبای نیشتمانی لە سنووری پارێزگای کەرکوک، دەگاتە 18 کاتژمێر لە رۆژێکدا و كاتێكیش ده‌بڕێت، مۆلیده‌كان راسته‌وخۆ ده‌ستبه‌كار ده‌كه‌ن و 24 كاتژمێر كاره‌با هه‌یه.
یایجی ئاماژەی بەوەدا، پێویسته خاوەن مۆلیدە ئەهلییه‌كان پابەندبن بەو نرخانەی کە لیژنەکە دیاریی دەکات، هه‌روه‌ها ده‌ڵێت، لیژنەی مۆلیده ئه‌هلییه‌كان جەختی لەوە کردووەتەوە، خاوەن مۆلیدە ئەهلییەکان پێویستە 24 کاتژمێر لە ئامادەباشیدان، بۆ ئەوەی باشترین خزمەتگوزاری پێشکەشی هاوڵاتیان بكه‌ن.
فه‌لاح یایچی ئه‌وه‌شی باس كرد، مۆلیده ئه‌هیلییه‌كان عه‌دادی ئه‌لیكترۆنیان پێوه‌یه و به گشتی هه‌ریه‌كه‌یان له نێوان 50 تا 100 كاتژمێر له مانگێكدا كار ده‌كه‌ن.
قایمقامی كه‌ركوك زۆر به بڕوا و متمانه‌وه به 964ی وت، “ئێمه قبوڵ ناكه‌ین كه‌متر له 24 كاتژمێر كاره‌با هه‌بێت و له مانگی حوزه‌یرانیش هه‌روا ده‌بێت”.