لە هەولێر
یەكێک لە بریندارانی كارگەی غازی نەورۆز گیانی لەدەست دا
+964
ئەحمەد شەمزین
یەكێك لە بریندارانی كارگەی غازی نەورۆز گیانی لەدەست دا، كه پێنجشه‌ممه به‌هۆی ئاگركه‌وتنه‌وه له كارگهکه سووتابوو.
ئه‌مڕۆ شەممە سەرچاوەیەك لە بەرگریی شارستانیی هەولێر بە 964ی، وت ”یەكێك لە بریندارەكانی كارگه‌ی غازی نه‌ورۆز له هه‌ولێر، بە ناوی (س. ر) به‌هۆی سەختی برینەكەیهوه گیانی لەدەست دا”.
هه‌روه‌ها كاروان عه‌لی حوسێن یەكێكە لە خاوەنەكانی كارگەی غازی نەورۆز بۆ 964 وتی، “كاتژمێر حەوتی ئه‌م به‌یانییه ئه‌و كارمه‌نده گیانی لەدەستداوە، كه شۆفێری ئۆتۆمبێلی باركردنی غازی شل بوو، ئەوكاتە هاتووە بۆ باركردنی غازی له كارگه‌كه”.
كارگەی غازی نەورۆز لەسەر رێگای هه‌ولێر – قوشتەپە شەوی پێنجشەمەی رابردوو ئاگری گرت و له ئه‌نجامدا سێ كه‌س بریندار بوون، هه‌روه‌ها 100 تۆن غازیش سووتا و ئاگره‌كه‌ش دوای نزیكه‌ی كاتژمێرێك كۆنتڕۆڵ كرا.
پێداچوونه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا