هاورێکانی دەستگیرکران

گەنجێکی تەمەن 16 ساڵ لە بەنداوی خاسە چای خنکا

964+
کاروان ساڵحی – کەرکوک

گه‌نجێكی ته‌مه‌ن 16 ساڵى كه‌ركوك له‌ ئاوى به‌نداوى خاسه‌ خنكا و تا ئێستاش ته‌رمه‌كه‌ى نه‌دۆزراوه‌ته‌وه‌.
گەنجه‌که‌ لەگەڵ ژماره‌یه‌ك هاوڕێى به‌مه‌به‌ستى مەلە کردن چووته‌ ئه‌و بەنداوە له‌ نزیك گوندی کۆچک و یاروەلی و دەخنکێت .
سەرچاوەیەک لە پۆلیسی فریاکەوتنی کەرکوک بە964ـی وت هاوڕێكانى گه‌نجه‌ خنكاوه‌كه‌ هه‌موویان ده‌ستگیركراون و ئێستاش تیمی پۆلیسی دەریاوانی سەرقاڵی گەڕانن بە دوای تەرمەکە .
پێداچوونه‌وه‌: فه‌رهاد حه‌سه‌ن