لێکۆڵینەوە لەگەڵ فەیسبووک و ئینستاگرامدا دەکرێت
964+
عادل کانەبی
کۆمیسیۆنی ئەوروپا رایگەیاند کە فەیسبووک و ئینستاگرام لەژێر لێکۆڵینەوەی فەرمیدان لە یەکێتی ئەوروپا بەهۆی نیگەرانییەکانی پاراستنی مافی منداڵان.
ئەم هەنگاوە دوای ئەوە دێت کە کۆمیسیۆنی ئەوروپا داوای لە کۆمپانیای مێتا کرد زانیاری پێبدات دەربارەی جێبەجێکردنی یاسای خزمەتگوزارییە دیجیتاڵییەکان کە لە مانگی ئابی ساڵی رابردوو دەستیپێکردووە.
ئەگەر یەکێتی ئەوروپا ئەوە ساغ بکاتەوە کە فەیسبوک و ئینستاگرام پێشێلکاری مافی منداڵانیان کردووە ئەگەری هەیە سزاکەی بگاتە 6%ـی کۆی فرۆشتنی ساڵانەی مێتا واتا لە %6 ی داهاتی مێتا دەدرێت بە یەکێتی ئەوروپا.
بەرپرسانی باڵای کۆمیسیۆنی ئەوروپا گومانیان هەیە لەوەی مێتا نەیتوانیوە بە شێوەیەکی دروست مامەڵە بۆ کەمکردنەوەی ئەو مەترسیانە بکەن کە کاریگەری نەرێنی لەسەر منداڵان هەیە.
لێکۆڵینەوەکە لە دوای هەوڵەکانی ئەم دواییەی مێتا دێت بۆ باشترکردنی سەلامەتی منداڵان لە سەرانسەری فەیسبووک و ئینستاگرام، وەک رێگریکردن لە پۆستە زیانبەخشەکان و سنووردارکردنی کارلێککردن لەگەڵ ئەکاونتانەی لە لایەن کەسانی گوماناوی و فەیکەوە بەڕێوەدەبردرێن بۆ بە لاڕێدانی منداڵان و هەرزەکاران.