پێتان دەڵێین
چۆن دەرمانى بێ ستیکەر دەناسیتەوە؟
964+
وریا فەتاح
بەڕێوەبەرایەتى کۆنتڕۆڵى جۆرى دەرمان KMCA، چۆنییەتى ناسینەوەى دەرمانى بێ ستیکەر دەخاتەڕوو، داواش لە هاوڵاتیان دەکات خۆیان لە دەرمانى بێ ستیکەر و گوماناوى بپارێزن.
ستیکەری نوێی بەڕێوەبەرایەتیی کۆنتڕۆڵی جۆریی دەرمان KMCA، ناوی دەرمان، ناوی کۆمپانیای هاوردەکار، ژمارەی باج، ژمارەی داواکردن و نرخی دەرمانەکەی تێدایە.
بەپێى ئەوەى KMCA خستوویەتییەڕوو، بۆ رێگریکردن لە ساختەکاری، لە لای راستی ستیکەرە نوێیەکە موگناتیسێک هەیە کە جۆرێکی تایبەت مەرەکەبی تێدایە و ساختە ناکرێت، لە کاتی نزیکخستنەوەی موگناتیسی تایبەت (لە دەرمانخانەکان هەیە)، رەنگی بۆ سەوز دەگۆڕێت.
جگە لەو هەنگاوەى سەرەو، لە لای چەپی ستیکەرەکە، بارکۆدێک هەیە، لە کاتی سکانکردن بە ئاپی “QR Code Scaner” یان کامێرای مۆبایل، کۆمەڵێک زانیاری بە سێ زمان “کوردی، ئینگلیزی و عەرەبی” لەسەر ناو، نرخ، وڵاتی سەرچاوە و باری بەرهەم دەخاتە ڕوو.
KMCA روونى دەکاتەوە، هاوڵاتیان لە رێگەى ئەم دوو هەنگاوەوە دەتوانن دەرمانى گوماناوى و بێ ستیکەر بناسنەوە و خۆیانى لێ بپارێزن.