کێشەکانیان چارەسەر کرا
لە ئەمڕۆوە رێگە بە جوتیارانی سەرگەڕان دەدرێت دروێنە بکەن
964+
کاروان ساڵحی
دوای ئەوەی چەند رۆژێکە رێگە بە جوتارانی گوندەکانی ناحیەی سەرگەڕان نادرێت دروێنە بکەن کەمێک پێش ئێستا بڕیار درا لە ئەمڕۆوە دەتوانن دەست بکەن بە دروێنە کردن.
محەمەد سەرگەڕانی نوێنەری جوتیارە کوردەکان بە 964ـی وت، ئەو لیژنەیەی پێکهێنرابوو بۆ چارەسەر کردنی کێشەکان بە سەرۆکایەتی شاخەوان عەبدوڵا جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق سەردانی سەرگەڕانیان کردووە و بڕیاریان داوە لە ئەمڕۆوە جوتیارە کوردەکان دەتوانن دروێنەی زەوییەکانیان بکەن.
وتیشی، ئەگەر دەڕاسە ئامادە بوایە ئێستا دەستمان پێدەکرد و بە لیژنەکەشیان وتووە لە پێنج ماگی داهتوو دیسان تۆو دەکەنەوە تا ئەو کاتە ئەگەر حەق بە عەرەبە هاوردەکان بوو بڕۆن بەڵگەی خۆیان پێکەش بکەن با بۆیان یەکلا بکرێتەوە ئەگەر نا ئێمە لەسەر حەق ومافی خۆمان بەردەوام دەبین.
سەباح حەبیب ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەندامی لیژنەکە بە 964ـی وت، بڕیار درا لیژنەیەک لە پەرلەمان و ئیدارەی کەرکوک و حکومەتی ناوەندیەوە پێکبهێنرێت و قەرەبووی جوتیارە هاوردەکان بکرێت و بگەڕێنەوە شوێنی خۆیان و ئەوەیشی بەڵگەنامەی فەرمی هەیە زەوەیەکەی رادەست بکرێتەوە.
پێداچوونەوە: توانا نەقی