به چه‌ند قۆناغێك
گۆڕستانه جیاوازه‌كانى شەهیدانى هه‌ڵه‌بجه سه‌وز ده‌كرێن
+964
عومه‌ر فه‌تاح ـ هه‌ڵه‌بجه
به چه‌ند قۆناغێكى جیاواز به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیى مۆنۆمێنتى شه‌هیدانى هه‌ڵه‌بجه، باخچه‌ى مۆنۆمێت و گۆڕستانه جیاوازه‌كانى شه‌هیدان و شوێنى گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌كانى شه‌هیدانى كیمیاباران سه‌وز ده‌كات و تائێستاش 200 نه‌مامى جیاوازیان چاندووه.
محه‌مه‌د حه‌مه‌سه‌عید به‌ڕێوه‌به‌رى مۆنۆمێنتى شه‌هیدانى هه‌ڵه‌بجه بە 964ى وت: “به مه‌به‌ستى گرنگیدانى زیاتر به ژینگه و سه‌وزكردن و نیشاندانى جوانیه‌كى زیاتر به گۆڕستانه‌كانى هه‌ڵه‌بجه، به چه‌ند قۆناغێك نه‌مامیان تێدا ده‌نێژین، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ئه‌مڕۆ (50) نەمامی (توو)ی کەنەدیمان له گۆڕستانی شەهیدانی کیمیابارانی هەڵەبجە چاندووه”.
بەڕٍێوه‌به‌رى مۆنۆمێنتی شەهیدانی کیمیابارانی هەڵەبجە ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ده‌كات، گۆڕستانى شه‌هیدان شوێنێکی رێز لێگیراوە و دەبێت هەمووان بە هەستی بەرپرسیارێتیه‌وه لە مێژووی قوربانیدانی شەهیدەکان بڕوانن و سیمایه‌كى جوانتریان پێ ببه‌خشن.
برٍیاریشه له قۆناغى سێیه‌مى ئه‌م هه‌ڵمه‌تى سه‌وزكردنه‌دا 100 نه‌مام له گۆڕستانى به‌كۆمه‌ڵى شه‌هیدانى هه‌ڵه‌بجه بڕوێنرێت، له قۆناغى یه‌كه‌مى هه‌مان پڕۆژه‌دا 150 نەمامی جۆراوجۆر بە شێوەیەکی ئەندازەیی لە باخچەی مۆنۆمێنتی شەهیدانی کیمیابارانی هەڵەبجە چێنرا.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا