بەمشەوە
لەسەر راوکردنى ئاسک سێ کەس دەستگیرکران
964+
وریا فەتاح
لە گەرمیان سێ کەس لەسەر راوکردن و سەربڕینى ئاسک دەستگیرکران و ئۆتۆمبێل و چەکەکەشیان دەستیان بەسەرداگیرا.
بەڕێوەبەرایەتى پۆلیسى دارستانى گەرمیان بڵاوى کردەوە، ئەمشەو مەفرەزەیەکى بنکەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی قۆرەتوو بەهاوکاری بنکەی ئاسایشی قۆرەتوو چالاکیەکیان بۆ گوندی پەلەچەفت ئەنجامدا و توانیان سێ راوچى دەستگیر بکەن.
ئەو سێ راوچییە هەستابوون بە راوکردنى ئاسکێک و سەریان بڕیبوو.
جگە لە دەستگیرکردنى سێ راوچییەکە، مەفرەزەیە دەستیگرت بەسەر چەکێکى جۆرى کڵاشینکۆف و ئۆتۆمبێلێک کە بۆ راوکردن بەکاریان هێنابوو.
پۆلیسى دارستانى گەرمیان ئەوەشى خستووەتەڕوو کە دەستگیرکراوەکان بە فەرمانى دادوەر راگیراون و رووبەڕووى یاسا دەکرێنەوە.