تەزووی کارەبا گرتی

فەرمانبەرێکی کارەبای پردێ گیانی لەدەستدا

964+

کاروان ساڵحی – کەرکوک

دوا نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە فەرمانبەرێکی کارەبای ناحیەی پردێ بە هۆی تەزوی کارەبا گیانی لەدەستدا.
سەرچاوەیەکى تایبەت لە فەرمانگەی کارەبای پردێ بە 964ـی وت، تیمێکی چاکكردنەوەی هێڵەکانی گواستنەوەی کارەبا سەرقاڵی چاکردنەوەی هێڵەکە بووه لە گوندی قەرەبەگ، بەڵام بەهۆی تەزوی کارەباوە فەرمانبەرێکی تیمەکە دەستبەجێ گیانی لە دەستدا.

وتیشی “لە ئێستادا تەرمەکە رەوانەی پزیشکی دادی کەرکوک کراوە”.
گوندی قەرەبەگ سەر بە ناحیەی پردێ یە دەکەوێتە باکوری شاری کەرکوک بە دووری 43کیڵۆمەتر .

پێداچوونەوە؛ فەرهاد حەسەن

هەوڵی جیاواز بۆ چارەسەری کێشەی بچڕانی کارەبای پێنجوێن ...

هەوڵی جیاواز بۆ چارەسەری کێشەی بچڕانی کارەبای پێنجوێن دەدرێ