بێلینگهامى تێدا نیە

مێسى کێ بە جێگرەوە دەزانێت؟

964+

سۆما حەکیم زادە

لە چاوپێکەوتنێکی نوێدا لیۆنێل مێسی ناوی کۆمەڵێک یاریزانی هێناوە کە پێی وایە دەتوانن لە ساڵانی داهاتوودا خەڵاتی باڵۆن دۆر بەدەست بهێنن.

ئەم ئەستێرە ئەرجەنتینییە خاوەنی ژمارەی پێوانەیی خەڵاتی تۆپی ئاڵتونییە و لە ساڵی 2023  توانی هەشتەمین تۆپی ئاڵتونی خۆی بەدەستبهێنێت.

بە قسەى مێسى، هالاند و ئێمپاپێ دەرفەتى گەورەیان لەبەردەستە بۆ بردنەوەى باڵۆندۆر لە ساڵانى داهاتوودا، پێشى وایە لە ساڵانى داهاتوودا ئەو دوو یاریزانە لەگەڵ ڤێنى بەرازیلى و هەندێ یاریزانى لاو  لە رکابەریدا دەبن.

لەبارەى لامین یاماڵى لاوى بلۆگران، مێسى باسى لەوە کرد کە ئەو لاوە نمونەییە و رۆڵێکى گەورە دەگێڕێت لەگەڵ یانەکەیدا.

سەرەڕای ئەوەی مێسى باسی چەند ئەستێرەیەکی ئێستای تۆپی پێی جیهانی کرد، بەڵام بەهیچ جۆرێک باسى جود بێلینگهامی نەکرد کە ئێستا یەکێکە لە یاریزانە گرنگەکانى تۆپى پێ.

تیمەکەى مێسى گۆڵبارانکرا

تیمەکەى مێسى گۆڵبارانکرا