چیرۆکەکە چییە؟
کەشتییەکى سوێدى رەنگى درێسى بۆکا جۆنیۆرزى ئەرجەنتینى دیارى دەکات
964+
ژووری هەواڵ
زۆربەمان یانەکە دەناسین و دەیان ئەفسانەى تانگۆ لەو یانەیە یاریان کردووە، بەڵام تائێستا لەخۆمان پرسیوە بۆچى رەنگى درێسى بۆکا جۆنیۆرزى ئەرجەنتینى شین و زەردە؟.
کاپتن ئەرسەلان، چیرۆکى پشتەوەى رەنگى درێسەکەى بۆکا ئاشکرا دەکات و چیرۆکەکەش ئەوەیە، ساڵى 1906 بۆکا لەگەڵ یانەى نۆتینگام ئەلمادرۆى ئەرجەنتینى یارى دەکات، بەڵام کاتێک هەردوو یانە دێنە ناو یاریگاوە درێسى هەردولایان رەش و سپییە.
وەک کاپتن ئەرسەلان باسى دەکات، ناوبژیوان بۆ چارەسەرکردنى ئەو کێشەیە پەنا دەباتە بەر شێر و خەت، هەریەکەیان خەتى بەرکەوت دەبێت درێسەکەى بگۆڕێت، ئەنجامەکەش لە دژى بۆکا دەبێت و ناچار دەبن بە گۆڕینى درێسەکە.
ئەو کێشەیە دەبێتە هەوێنى گۆڕانکارى لە رەنگى درێسى یانەکە، بۆیە بەڕێوەبەرانى بۆکا بڕیار دەدەن رەنگى درێسەکە بگۆڕن بە رەنگى ئاڵاى ئەو کەشتییەى کە لەبەندەرى شارەکە لەنگەر دەگرێت، ئەوە بوو دواى چاوەڕوانى کەشتییەکى سوێدى دێت کە ئاڵایەکى شین و زەرى هەڵکردووە و ئەوەش دەبێت بە ناسنامەى رەنگى یانەى بۆکاوە لەو کاتەوە تائێستا پارێزگاریان لێى کردووە.