حاجی ئۆمەران لە خوار پلەی سفری سیلیزی دەبێت
لە دهۆک و ناوچە شاخاوییەکان باران و بەفر دەبارێت
964+
فەهمی نەبی
پێشبینیەکانی کەشناسی ئەوەیە، ئەمڕۆ شەممە لە پارێزگای دهۆک بارانی مامناوەند و لە ناوچە شاخاوییەکان بەفر دەبارێت، لەشەودا حاجی ئۆمەران پلەی گەرمی دەگاتە -1 کە ساردترین شوێن دەبێت.
بەشی پێشبینی دەزگای کەشناسی رایگەیاندووە، ئەگەرچی ئەمڕۆ پلەکانی گەرما وەک تۆمارکراوی دوێنێ دەبێت، بەڵام ئاسمان بۆ نیمچە هەور و هەوری تەواو دەگۆڕێت و لەزۆربەی شارەکان نمە باران دەبێت، بەڵام لە پارێزگای دهۆک بۆ بارانی مامناوەند و لە ناوچە شاخاوییەکانیش بەفر دەبارێت.
خێراى با / لەسەرخۆ ( 5 – 15 ) کیلۆ مەتر دەبێت لە کاتژمێرێکدا.
ئاراستەی با / باکورى خۆرئاوا دەبێت.
مەوداى بینین / 9 – 10 کیلۆ مەتر دەبێت.
پێشبینیەکانی کەشناسی بەپلەی سیلیزی بۆ پلەکانی گەرمای ئەمڕۆ شەممە بەمجۆرەیە:
هەولێر: 18
سلێمانی: 16
دهۆک: 15
کەرکوک: 21
هەڵەبجە: 17
زاخۆ: 16
سۆران: 14
حاجی ئۆمەران: 6
گەرمیان: 21