دیمەنێکی رووداوەکە. فۆتۆ: هاتوچۆی گەرمیان
دیسان رووداوی هاتوچۆیە
دوو كه‌س گیانیان له ده‌ست دا و سێ كه‌سیش بریندار بوون
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
بەهۆی پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێل لەسەر رێگای گوندی کارێزە دوو کەس گیانیان لەدەست دا و سێ کەسی دیكه‌ش برینداربوون.
رووداوه‌كه به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ بەهۆی پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێلی جۆری نیسان ئاڵتیما و نیسان ناڤارا لەسەر رێگای گوندی کارێزە لە نزیک ناحیەی رزگاری روویداوه، به هۆیه‌وه دوو کەس گیانیان لەدەست دا و سێ کەسیش بریندار بوون، هه‌روه‌ك پۆلیسی هاتوچۆی گه‌رمیان رایگه‌یاندووه.
سه‌رچاوه‌كه ده‌ڵێت، ئەو کەسانەی گیانیان لەدەستداوە، یەکێکیان شۆفێری نیسان ئاڵتیماکەیە و لەدایکبووی 1972ە و بە ئاراستەی سەر رێگای گشتی کەلار -کفری رۆیشتووە، ئەوی دیکەشی سەرنشینێکی نیسان ناڤاراکەیە و لەدایکبووی 1960ە، هه‌روه‌ها سێ بریندارەکەش سەرنشینی نیسان ناڤاراکەبوون، کە بە ئاراستەی گوندی کارێزە رۆیشتوون.
پۆلسی هاتوچۆی گه‌رمیان رایگه‌یاند، بریندارەکان گەیەندراونەتە نەخۆشخانە و لێکۆڵینەوە لەلایەن تیمی هاتوچۆوە دەستی پێکردووە، بە مەبەستی زانینی هۆکار و چۆنیەتی رووداوەکە.