پێنج کەسى دیکەش بریندار بوون

 لە رووداوێکى سەختى هاتوچۆدا کەسێک گیانى لەدەست دا

+964

سیروان خورشید-دوزخورماتوو

لە رووداوێکی ھاتوچۆدا لەسنوری دوزخورماتوو کەسێک گیانی لەدەست دا و پێنج کەسى دیکەش برینداربوون، کە سەرجەمیان ئەندامی یەک خێزانن.

موئەیەد عەباس، بەرێوبەری ھاتوچۆی دوزخورماتوو بە 964ـى وت، “لە رێگەى بەغدا بۆ کەرکوک لە نزیک ناحیەى ئامرلى، سەر بە قەزاى دوزخورماتوو، رووداوێکى هاتوچۆ لە نێوان بارھەڵگرێک و ئۆتۆمبێلێکی جۆری دایۆ روویدا”.

بە وتەى موئەیەد عەباس، رووداوەکە لە جۆرى پێکدادان بووە و بەهۆیەوە شۆفێرى دایۆکە گیانى لەدەستداوە و پێنج کەسى دیکەش بە سەختى بریندار بوون، کە سەرجەمیان ئەندامى یەک خێزانن و رەوانەی نەخۆشخانەی گشتی خورماتوو کراون.

شۆفێرى بارهەڵگرەکە دەستبەسەرکراوە و بە وتەى بەڕێوەبەرەکەى پۆلیس لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەستىپێکردووە.

پێداچوونەوە- وریا فەتاح

لەرێگای هامڵتۆن بارهەڵگرێک خۆى بەناو ژمارەیەک دووکاند...

لەرێگای هامڵتۆن بارهەڵگرێک خۆى بەناو ژمارەیەک دووکاندا کرد

وێنەى رووداوى هاتووچۆکەى