ژنێک لە گەرمیانەوە
“خۆمان بەزۆر رزگارمان بوو”
+964
میلاد جەلال – گەرمیان
دوای بارانە بەهێزەکەی شەوی رابردوو بەتایبەت لە کەلار و گەرمیان ئاو چووە ماڵێکی زۆرەوە و زیانی مادی پێگەیاندوون.
ژنێک کە شەوی رابردوو ئاو رۆشتووەتە ماڵیانەوە بۆ 964 دەڵێت، لافاوکە بەشێوازێک بوو خۆمانیش بە زۆر زگارمان بوو.
ئەو ژنە ماڵیان لەگەڕەکی کەلاری نوێیوە دەشڵێت، دراوسێکان رزگاریان کردین و منداڵەکان بەگریانەوە هاواریان دەکرد.
لە بەشێک لە گەڕەک و شەقامەکانی کەلار ئاو بەهۆی لافاوەوە ئۆتۆمبێل و خانووی هاوڵاتیان زیانیان بەرکەوتووە و هەرزووش ئیدارەی گەرمیان باری نائاسایی راگەیاند
پێداچوونەوە: توانا نەقی