لە پڕۆژەی لانە ستی کەلار

لافاوی ئەم بەیانییە زیانی بە ئۆتۆمبێڵی هاوڵاتیەک گەیاند

میلاد جەلال

پڕۆژەی لانە ستی لە کەلار رێژەیەکی زۆری ئاوی لێ کۆبووەتەوە و ئاستەنگێکی زۆری بۆ هاتوچۆکردنی هاوڵاتیان دروستکردووە، رێژەیەکی زۆر ئاو چووەتە ناو ئۆتۆمبێڵی هاوڵاتییەک و زیانی پێگەیاندووە.

خاوەنی ئۆتۆمبێڵەکە دەڵێت، “لەپڕ ئاستی ئاوەکە بەرز بووەوە و زیانێکی زۆری بە ئۆتۆمبێڵەکەم گەیاندووە”.