ئامێرێکی نوێیان بۆ دابینکرا
ئەوانەی پەرکەم و گەشکەیان هەیە چارەسەریان لە کەرکوکە
964+
كاروان ساڵحی – كەركوك
نەخۆشخانەی کەرکوکی فێرکاری سەنتەرێکی چارەسەرکردنی نەخۆشی پەرکەم و گەشکەی کردووەتەوە و لەمەوبەدوا تووشبوانی ئەم نەخۆشییە لەهەموو شارەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان دەتوانن سەردانی بکەن و چارەسەر وەربگرن.
بەوتەی سەرپەرشتیارانی سەنتەرەکە، ئەو ئامێرەی بۆ تووشبووانی پەرکەم و گەشکە دەچێندرێت لەدەرەوەی وڵات نرخەکەی 40 هەزار دۆلاری تێدەچێت، بەڵام لەو سەنتەرە بەخۆڕاییە و تا ئێستا 35 تووشبوو نەشتەرگەریان بۆ ئەنجامدراوە.
د.مەناع ئیبراهیم پسپۆری نەشتەرگەری مێشك بە 964ی وت، هەندێک نەخۆش رۆژی 10 جار گەشکە و پەرکەم دەگرێت، بەشێک لەو نەخۆشخانە دەرمانیش دەخۆن چارەسەریان نییە، بەڵام لەرێگەی چاندنی ئەو ئامێرە کۆنتڕۆڵی جوڵەیان دەکرێت و چاک دەبن.