کەشتییەکى نەوتهەڵگر وێنە: ئاژانسەکان
نرخی نه‌وت به‌رز بووه‌وه و ئه‌مریكا نه‌وتی خاوی كه‌مبووه‌ته‌وه
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 25.1.2024 نرخی نه‌وت له بازاڕه‌كانی جیهان به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه‌بینی، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی ئه‌كریكا رایگه‌یاند نه‌وتی كۆگاكراوی له ئه‌مباره‌كاندا كه‌می كردووه به رێژه‌ی زیاتر له‌وه‌ی چاوه‌ڕێ ده‌كرا.
ئه‌مڕۆ نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی برێنت 0.3% به‌رزبووه‌وه و گه‌یشته 80 دۆلار و 24 سه‌نت، هه‌روه‌ها نرخی نه‌وتی خاوی تێكساس به هه‌مان شێوه 0.3% به‌ربووه‌وه و گه‌یشته 73 دۆلار و 31 سه‌نت.
تۆشیتاكا تازاوای ژاپۆنی، شاره‌زای بازاری دراو و بۆرسه‌ی جیهانی سه‌باره‌ت به‌م نرخانه ده‌ڵێت، كه‌مبوونه‌وه‌ی زۆری نه‌وتی ئه‌مباركراوی ئه‌مریكا، هه‌روه‌ها پێشبینییه‌كان بۆ باشتربوونی بارودۆخی ئابووری چین، جگه له‌وه گرژییه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، هه‌موویان هۆكارن بۆ به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت.