نزیکی خەڵک بووە

نزیک سەنتەری ناحیەی شێلادزێ بۆردومان کرا

964+

زەید کۆچەر-دهۆک

سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە 24.1.2024 فڕۆکەکانی تورکیا شوێنێکیان لە نزیک سەنتەری ناحیەی شێلادزی بۆردومان کرد، کە تەنیا یەک کیلۆمەتر لە سەنتەری ناحیەکە دوورە.

بۆردومانەکە زیانی گیانی نەبووە، بەڵام خەڵکی ناوچەکە ترساون و لە خەو هەڵساون، پەنجەرە و شووشەی ماڵەکانیان هەژاوە.

فەرهاد نیروەیی، هاوڵاتییەکی دانیشتووی ناحیەی شێلادزێیە، بە 964ی وت، “کاتژمیر 8:15 خولەک بوو دەنگیکی زۆر بەهێز هات و ماڵەکەمان هەمووی هەژا، ئەم جارە بۆردومانەکە زۆر نزیکی خەڵک و ماڵەکانمان بوو، هەرچەندە  سنووری شێلادزێ هەموو رۆژێک بۆردومان دەکرێت، بەڵام ئەمجارە زۆر نزیک بوو.

سەرچاوەیەکی ئەمنی لە شێلادزێ بە 964ی وت، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ بوو دیسان لە نزیک سەنتەری شێلادزێ بۆردومان کرا و دەنگێکی بەهێزی لێهات، تا ئیستا نازانریت چی بووە کراوەتە ئامانج لەم شوێنە و ئەمجارە تەنیا نزیکەی یەک کیلۆمەتر لە سەنتەری ناحیەکە دوور بوو.

964 هەوڵی زۆری دا لەگەڵ بەڕێوەبەری ناحیەی شێلادزێ قسە بکات، بەڵام پەیوەندییەکەی بەردەست نەبوو.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

ده‌نگی ته‌قینه‌وه‌یه‌كی به‌هێز له‌ سنووری شیلادزێ...

ده‌نگی ته‌قینه‌وه‌یه‌كی به‌هێز له‌ سنووری شیلادزێ بیسترا