لە ئێران دەنگی تەقینەوە دێت و ئیسرائیلیش نیازی باش نییە

+964

ژووری هەواڵ

ئەم بەیانییە لەناوچەی پێشەسازی هەرێمی سمنان لەنزیک تاران دەنگی تەقینەوەیەکی گەورە بیستراوە، هێشتا زانیاری تەواو لەبارەیەوە بەردەست نییە.

میدیا ئیسرائیلییەکان دەڵێن: پلانێک هەیە بۆ پەنادانی 100 هەزار ئیسرائیلی لەوانەی دەکەونە باکوری وڵاتەوە، چونکە ئەگەری هەڵگیرسانی شەڕ لەگەڵ حیزبوڵا بەهێزە.

یەکێتی ئەوروپا بەنیازە نەخشە رێگایەک بخاتە روو بۆ چارەسەرکردنی کێشەی نێوان فەلەستین و ئیسرائیل، پرۆژەکە بریتییە لە دامەزراندنی دەوڵەتی فەلەستین و چەسپاندنی ئاشتی لە ناوچەکە.

فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا (سێنتکۆم) رایگەیاند: ئەو دوو مارێنزەی چەند رۆژێک لەمەوبەر لەکەناراوەکانی سۆماڵ دیار نەمابوون، بە مردوو هەژمار کران.

رۆژنامەی یەدیعوت ئەحرنۆت نوسیوێتی: ئەمڕۆ سەرۆکی مۆساد پێشنیارێک دەخاتە بەردەم ئەنجومەنی جەنگی ئیسرائیل بۆ ئاڵوگۆڕکردنی دیلەکان لەگەڵ حەماس.

رۆژنامەی پۆلەتیکۆی ئەمریکی نوسیوێتی: بەپێی هەندێ راپۆرتی هەواڵگری، ئەگەرێکی بەهێز هەیە حوسییەکانی یەمەن هێرش بکەنە سەر چەند سوپایەکی عەرەبی.

حاسڵات: دوو رۆژە دەنگی تەق و تۆق لە غەزە نابیسترێت

حاسڵات: دوو رۆژە دەنگی تەق و تۆق لە غەزە نابیسترێت