"بە تەقەی راستەوخۆ بەرکەوتوون"

حەوت کۆڵبەر بریندار کران

964+

پێشەوا محەمەد

لە سنووری نەوسود حەوت کۆڵبەر بریندار کران، رێکخراوی هەنگاو دەڵێت سەرجەمیان بە تەقەی راستەوخۆی هێزە ئەمنییەکانی ئێران بەرکەوتوون.

رێکخراوەکە کە چاودێریی رەوشی رۆژهەڵاتی کوردستان دەکات، کۆڵبەرەکان خەڵکی روانسەر و گوندی تینی سەر بە شاری پاوەن.

زانیارییەکانی هەنگاو ئاشکرای کردووە، رۆژانی پێنجشەممە و هەینی لە دوو تەقەکردنی جیاوازدا ئەو کۆڵبەرانە لە سنووری نەوسوود بریندار کراون.

لە راگەیەندراوێکیدا، کە ئەمڕۆ شەممە 13.1.2024 بڵاویکردووەتەوە، سەرجەم بریندارەکان لە نەخۆشخانەکانی شاری پاوە چارەسەر وەردەگرن.

ساڵی رابردوو زیاتر لە 315 کۆڵبەر کوژراون بریندار کراون و بە پێی ئامارەکانی هەنگاو، لە ماوەی 10 ساڵی رابردوودا ئەو رێژە بەرزەی کوژران و برینداربوونی کۆڵبەران تۆمار نەکراوە.

"ئەمساڵ زیانی کۆڵبەران لە دەیەی رابردوو هاوشێوەی نەبووە"