ناوەندی شاری بەغدای پایتەختی عێراق _ وێنە: ئاژانسەکان
"گەشت بۆ عێراق مەکەن"
بەریتانیا بۆ هاوڵاتیانی: رەنگە دۆخی عێراق بەبێ هۆشداری و لەپڕ تێکبچێت
964+
ئەحمەد مستەفا
لە پێگەی فەرمی حکومەت وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا، بە هاوڵاتییەکانی وت، “عێراق ئێستا سەلامەت نییە و سەردانی مەکەن، هەروەها ئەگەر گەشتێکی پێویست بنەمایەکی لۆژیکی نەبوو، سەردانی هەرێمی کوردستانیش نەکرێ”.
لە بڵاوکراوەکەوەدا باس لەوەکراوە، “عێراق و هەرێمی کوردستان هێشتا لە ژێر کاریگەریی گرژییەکانی ناوچەکەن، مەترسی زۆری رفاندن لە سەرتاسەری وڵاتەکەدا هەیە، لەلایەن گرووپی چەکداری داعش و گرووپە چەکدارییە میلیشیاکان لەلایەکی دیکەوە، هاوکات بەردەوامیی هێرشە موشەکییەکانی تورکیا و ئێران لەسەر خاکی عێراق و هەرێمی کوردستان”.
وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا، هاوڵاتییەکانی بەئاگا هێناوەتەوە، کە هاوکاری کونسوڵخانە و باڵیۆزخانەی بەریتانیا لە هەموو عێراق بە توندی سنووردارە کراوە، “رەنگە دۆخی ئەمنی لە سەرتاسەری عێراق بە هەرێمی کوردستانیشەوە بە خێرایی و بەبێ هۆشداری تێکبچێت، نابێ وا دابنێن، لە ئەگەری تێکچوونی زیاتری دۆخی ئەمنی هاوکاری بۆ جێهێشتنی عێراق بە هەرێمی کوردستانیشەوە بەردەست دەبێت”.
وەزارەتەکە ئەوەشی وتووە، لە مانگی تشرینی یەکەمی 2023 وە هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و بەردەوام موشەک ئاراستەی دامەزراوە سەربازییەکانی ئەمریکا کراوە لە سەرانسەری عێراق بە هەرێمی کوردستانیشەوە، فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر بۆ ماوەیەکی کورت داخستنی کاتی بەخۆیەوە بینیوە.