بازاڕی زاخۆ. وێنە :964
نازاندرێت پارەکە چەندە
لە ناو بازاڕی زاخۆ کەسێک بە پارەی ساختەوە دەستگیر کرا
964+
شڤان عەبدوڵا – زاخۆ
پیاوێکی بە رەگەز عەرەب لە ناو بازاڕی زاخۆ لە لایەن پۆلیسەوە گومانی دەخرێتەسەر، کاتێک دەستگیر دەکرێت پارەی ساختەی بە دەستەوە دەگیرێت.
پۆلیسی زاخۆ ئەمڕۆ پێنجشەممە 11.1.2024 لەناو بازاڕی زاخۆ ئەو کەسەی دەستگیر کردووە.
ئەحمەد رەمەزان، وتەبێژی پۆلیسی زاخۆ بۆ 964 وتی، “ناتوانین گۆژمەی پارەکە دەستنیشان بکەین، چونکە لە بازاڕ مامەڵەی پێوەکراوە و لێکۆڵینەوەکانمان بەردەوامن تا بگەنە ئەنجامی کوتایی”.
سێ مانگ پێش ئێستا دەنگۆی بڵاوبوونەوەی پارەی ساختە لە ناو بازاڕی زاخۆ بە شێوەیەکی بەرچاو هەبوو، تا ئەو رادەیەی نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی زاخۆ خەڵک و دوکاندارەکان لە مەترسیی پارەی ساختە ئاگادار کردبووەوە.
بە پێی قسەکانی وتەبێژی پۆلیسی زاخۆ، تۆمەتبارەکە بە مادەی 281 لە یاسای سزادانی عێراقی دۆسیەی بۆ کراوەتەوە و رەوانەی دادگا کراوە.
مادەی 281 لە یاسای سزادانی عێراقی تایبەتە بە دراوی ساختەکراو، کە ئەمە دەقەکەیەتی “سزا دەدرێت بە زیندانیکردن، ئەوەی خۆی یان لە رێگەی کەسێکی دیکەوە دەستکاری یان لاسایی پاڵپشتە داراییەکان یان پەڕە دراوییە بانکییەکان بکات، کە بە گوێرەی یاسای عێراقی یان بیانی دانیان پێدانراوە، ئەو پەڕە دەستکاریکراوانە یان لاساییکراوانەی دەرکردبێت، یان هێنابێتنیە ناو عێراقەوە یان نێو وڵاتێکی بیانییەوە، یان بەکاریهێنابێتن و لە هەموو بارەکانیشدا زانیبێتی ئەو شتە لاساییکراوە یان ساختەکراوە”.
پۆلیسی زاخۆ بهدواى سواڵکەراندا دهگهڕێن
پێداچوونەوە: پێشەوا محەمەد