لۆگۆی رێکخراوی هەنگاو.
21ـیش برینداربوون
حەوت هاوڵاتی رۆژهەڵاتی کوردستان بەهۆی مینەوە گیانیان لەدەستداوە
964+
پێشەوا محەمەد
ساڵی رابردوو لە رۆژهەڵاتی کوردستان و لەسەر سنوورەکان حەوت هاوڵاتی بەهۆی تەقینەوەی مین پێیاندا گیانیان لەدەستداوە و 21ـی دیکەش بریندار بوون، زانیارییەکە هی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاوە.
رێکخراوەکە کە چاودێریی رەوشی مافی مرۆڤی رۆژهەڵاتی کوردستان دەکات ئەمڕۆ چوارشەممە 10.1.2024 بڵاویکردووەتەوە، ئەو مینانە هی سەردەمی شەڕی نێوان عێراق – ئێرانن و بەشێکیشیان سوپای پاسدارانی ئێران لەسەر سنوورەکان دایناون.
بەپێی راپۆرتی هەنگاو، زیاتر لە 96%ـی قوربانییانی تەقینەوەی مین لە پارێزگاکانی ئیلام، کرماشان، سنە و ئورمییە تۆمارکراون هاوڵاتیانی کورد بوون.
لەو رێژەیە پێنج منداڵی خوار تەمەن 18 ساڵ بوونەتە قوربانی و لەناویشیاندا ژنێک بوونی هەیە.
“پارێزگای سنە 12 برینداری مینی تێدا بووە و زۆرترین حاڵەتی هەیە لە چاو پارێزگاکانی دیکەدا”، لە راپۆرتەکەی رێکخراوی هەنگاودا واهاتووە.